ئێران چۆن ڕیسی ئەمریكای كردەوە بە خوری؟

شەیری بکە لە:
ئێران چۆن ڕیسی ئەمریكای كردەوە بە خوری؟

ستراتیژیترین ڕێڕەوی ئاوی لە جیهاندا ڕێڕەوی دەریای سوورە، گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

زیاتر لە 50 ساڵە ئەوروپا و ئەمریكا و وڵاتانی دیكەی جیهان ڕێڕەوی دەریای سوور بەكاردەهێنن بۆ گواستنەوەی نەوت و كەرەستەی دیكە، بەڵام ئێران لە ڕێگەی حووسییەكانەوە توانی لە كەمترین كاتدا مەترسییەكی گەورە لەسەر ئەو ڕێڕەوە ستراتیژییە گرنگەی جیهان دروست بكات.

وێنە گەورەكە: ستراتیژیترین ڕێڕەوی ئاوی لە جیهاندا ڕێڕەوی دەریای سوورە، زۆر بە ئاسانی ئاسیا، ئەفریقا، ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم خاڵە ئاوییەدا یەكدەگرنەوە، لە 50 ساڵی ڕابردوودا گرنگترین و بەهێزترین ڕێڕەوی ئاوی بووە كە توانیویەتی ئابووری جیهان بەرەوپێشەوە ببات.

 

زانیاریی زیاتر: دەریایی سوور دەتوانێت ڕۆڵێكی گەورەی ستراتیژی بگێڕێت لە جیهاندا بۆ هاتووچۆی كاڵاکان لە نێوان هەموو كیشەوەرەكان و وڵاتەكاندا، بەجۆرێك كە دەتوانێت بەشێكی زۆر لەو كێشانە چارەسەر بكات كە ڕووبەڕووی ئابووریی جیهان دەبنەوە.

 سنووری دەریای سوور

ئوردن لە سەر دەریای سوور بەنداوی عەقەبەی دروست كردووە، ئیسرائیل بەنداوی ئیلاتی لەسەر دروست كردووە، میسر بەنداوی تابای لەسەر دورست كردووە،لەگەڵ دەیان ناوەندی ستراتیژی دەریایی دیكە، لە قۆڵی دووەمی دەریاكە نۆكەندی سوێس هەیە، كە ناوەندێكی ستراتیژی گرنگی ئابوورییە لە جیهاندا، هەریەكە لە ئەریتریا، یەمەن، جیبۆتی، ئەسیوپیا، سۆماڵ، عومان و ئیمارات لەسەر ئەم دەریایە سوود وەردەگرن و دەگەنەوە بە زەریای عەرەبی، كە زەریاكەش دەگاتە ئوستراڵیا و ئەوروپا و دواتر هەموو جیهان.


حووسییەكان، مۆتەكەكەی دەریایی سوور

حووسییەکان و ئێران بە فراوانکردنی هێرشەکانیان لە دەریای سووردا، نیشانیان داوە دەتوانن چەندین سەدە ئەمریکا و بەریتانیا و ئەوانی دیکە کە ڕێڕەوی ئاوی جیهانیانیان مسۆگەر کردووە، هەڵبووەشێننەوە.

حووسییەکان تادێت وا مامەڵە دەکەن کۆنترۆڵی دەریای سوور بکەن، دوای زیاتر لە هەشت مانگ لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی پاسەوانی خۆشگوزەرانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، حووسییەکان بەردەوام بوون لە هێرشکردنە سەر کەشتییەکان. ئێستا لە هێرشەکان زیاتر بوون، هەروەها دەڵێن کێ دەتوانێت یارمەتی ئەو کەشتییانە بدات لە تەنگانەدان؟

سۆنیون نموونەیەكی گەورەی هێرش

هێرشی ئەم دواییەی سەر کەشتیی سۆنیون، کە کەشتییەکی یۆنانی بوو و نەوتی عێراقی هەڵگرتبوو، 77 مایل دوور لە شاری حودەیدەی یەمەن لەلایەن حووسییەکان هێرشێ کرایە سەر و چەند ڕۆژێک ئاگرەکەی بەردەوام بوو،  نموونەی ئەوەیە حووسییەکان چۆن هێرشەکانیان فراوانتر کردووە.

حووسییەکان جارێکی دیکە هێرشەکانیان زیاتر کردووەتەوە. لە کۆتایی هەفتەدا گوتیان کە هێرش دەکەنە سەر "کەشتییەکی بەرەی ئیسرائیل". یەحیا ساری گوتەبێژی حووسییەکان ڕۆژی شەممە گوتی:”   کەشتی گرۆتۆن کە ئاڵای لیبرای لەسەرە لە کەنداوی عەدەن کراوەتە ئامانج، چونکە کۆمپانیای خاوەنەکەی قەدەغەکردنی یەمەنەکانی بۆدەرچووە .

ئێران حووسیەكان بەكاردەهێنێت، بۆ هەوڵدان بۆ گەمارۆدانی ئیسرائیل و دەستبەسەرداگرتنی دەریای سوور، ئەمەش هەنگاوێکی” بێوێنەی” ئێرانە. 

عەرەبەكان نایپارێزێن

وڵاتانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەک سعوودیە و میسر زیاتر کار بۆ پاراستنی ڕێڕەوی ئاوەکە دەكەن، بەڵام نیگەرانن لەوەی لەلایەن ڕۆژئاواوە پشتیوانییان لێنەکرێت وەك پێویست. ئەمەش ناوچەکە بەڕووی ڕەفتارە “تاڵانکارییەکان”ی ئێراندا کراوە دەکات. ئێران لە لایەن ڕووسیا و چینەوە پاڵپشتی دەکرێت و لە چەند ساڵی ڕابردوودا مەشقی دەریایی لەگەڵ ئەوان ئەنجامداوە. بەمشێوەیە هەڵمەتی حووسییەکان لە بۆشاییدا نییە و لەڕاستیدا پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە نییە. ئەمە باس لەوە دەکات ئێران شانۆگەرییەک بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە دروست دەکات.


ڕۆژئاوا بە ڕواڵەت ناتوانێت حوسییەکان بووەستێنێت

دیارە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا تا ڕادەیەکی زۆر نەیانتوانیوە هێرشەکانی حووسییەکان ڕابگرن. هێرشەکان نزیکەی هەموو ڕۆژێک ڕوودەدەن. دەریای سوور و ناوچەکانی نزیک لەو وڵاتە زیاتر لەژێر کۆنترۆڵی حووسییەکاندایە. پێدەچێت کۆنترۆڵی دەستڕاگەیشتن بەو کەشتیانە بکەن کە زیانیان پێگەیشتووە، وەکو کەشتی سۆنیون.

جاران سیاسەت یاسایەكی باشی هەبوو بۆ پاراستین ئاوە نێودەوڵەتییەكان، بۆ ئەوەی كەشتییەكان بەسەلامەتی بمێننەوە، بەڵام ئێران و حووسییەکان نیشانیان داوە کە دەتوانن سەردەمی باڵادەستیی ئەمریکا و بەریتانیا و ئەوانی دیکە لە ڕێڕەوە ئاوییە جیهانییەکان  تێكبشكێنن و هەڵبووەشێننەوە، ئەمە بەشێکە لە شانۆگەرییەکی ڕووسیا و چین بۆ هەڵوەشاندنەوەی نەزمی جیهانی. 

جیهانێكی فرەجەمسەر

چین و ڕووسیا جیهانێکی فرەجەمسەرییان دەوێت. بۆیە ئامانجیان کارکردنە لەگەڵ ئێران و گرووپە بەوەکالەتەکانی وەک حووسییەکان بۆ بڵاوکردنەوەی پشێوی و لاوازکردنی توانای ئەمریکا و ڕۆژئاوا بۆ دانانی نۆرمە جیهانییەکان.


پووختە

ئەگەری هەیە بەریتانیا و ئەمریكا لە دەریای سوور نەتوانن بەتەواوەتی ڕۆڵی سەربازی خۆیان بگێڕن، ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوامبن، چونكە شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان حووسییەكان و كەشتییەكان بووە بە مەترسییەكی گەورە و ترسناك لە ناوچەكەدا، خۆ ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوامبێت بەریتانیا و ئەمریكا لە ناوچەكەدا لاوازتر دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: