ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان درا

شەیری بکە لە:
ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان درا

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق - وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی سەرجەم دەرچووانی پیشە پزیشکی و تەندروستییەکان بۆ ساڵی 2022-2023 دەربڕی.


وێنە گەورەکە: پێشتر لەکۆی 57 هەزار دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی ساڵی خوێندنی 2022-2023ـ لە عێراق، وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی تەنیا 29 هەزار دەرچوو دابوو.


نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراێکی نووسینگەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە ئاراستەی وەزارەتی دارایی کراوە، تێیدا هاتووە: پاڵپشت بە ڕەزامەندی سەرۆکوەزیران داوا لە وەزارەتی دارایی کراوە پارەی پێویست تەرخان بکرێت بە مەبەستی دامەزراندنی دەرچووانی پیشە پزیشکی و تەندروستییەکان کە ژمارەیان بە گشتی 57 هەزار و 664 دەرچووە لە بری 29 هەزار و 882.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی کردبوو، ڕەزامەندی پیشاندابوو لەسەر دامەزراندنی 29 هەزار و 882 دەرچووی بەشە پزیشکیيەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی.

 

زانیاریی زیاتر: لە بودجەی ئەمساڵیش بڕی زیاتر لە 112 ملیاری بۆ تەرخانکردبوون کە بۆ چوار مانگە لە مانگی نۆ وە دەست پێدەکات، واتە لە مانگی نۆ ئەمساڵەوە بۆیان ئەژمار دەکرێت و فەرمانەکەیان بۆ دەردەچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: