نزیکەی 50 ئەندامی دیکەی گرووپی "قوربانییەکان" دەستگیر کران

شەیری بکە لە:
نزیکەی 50 ئەندامی دیکەی گرووپی "قوربانییەکان" دەستگیر کران

هێزێکی ئەمنیی عێراق - وێنە: AFP

ئاڤا نیوز 


دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دەستگیرکردنی ژمارەیەکی دیکە لە ئەندامانی گرووپە لادەرەکان بە دیاریکراویش گرووپی قوربانییەکان لە چوار پارێزگای عێراق ڕادەگەیێنێت.


وێنە گەورەکە: لە پارێزگاکانی موسەننا، زیقار، واست و میسان دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ژمارەیەک ئەندامی گرووپی "قوربانییەکان" یاخود "عەلاهییەکان"ی دەستگیر کرد کە گرووپێکی قەدەغە کراون لە عێراق.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند: بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان مەفرەزەکانمان لە پارێزگای موسەننا توانییان 20 ئەندامی بزووتنەوەکە دەستگیر بکەن، هاوکات لە پارێزگاکانی زیقار، واست و میسانیش توانیان 27 ئەندامی دیکەی ئەو گرووپە قەدەغەکراوە دەستگیر بکەن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: عەلاهییەکان گرووپێکی "تووندڕەو"ـی شیعەن، قوربانییەکانیشیان پێ دەگوترێت، بەوە ناسراون ئەندامانی خۆیان و خەڵکی دیکەش دەکەنە "قوربانی لەپێناو خودا"، ڕەفتاری نامۆ دەکەن و لە نێوان خۆیان تیروپشک دەکەن کامەیان ناوی دەربچێت خۆی دەکوژێت.


زانیاریی زیاتر: ئەندامانی ئەو ئەو گرووپە قەدەغەکراوە، تەمەنیان لە خوار 23 ساڵەوەیە و زۆرینەیان هەرزەکارن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: