حووسییەکانی یەمەن هێرش دەکەنە سەر کەشتییەکی دیکەی بازرگانی

شەیری بکە لە:
حووسییەکانی یەمەن هێرش دەکەنە سەر کەشتییەکی دیکەی بازرگانی

حوسییەکانی یەمەن، وێنە: BBC

ئاڤا نیوز

 

حووسییەکانی یەمەن هێرشکردنە سەر کەشتییەک لە کەنداوی عەدەن دەگرنە ئەستۆ.

 

لێدوانی فەرمی: یەحیا سەریع، گوتەبێژی حووسییەکانی یەمەن ڕایگەیاند، "هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان ئەنجام داوە کە کەشتیی 'GROTON'ی لە کەنداوی عەدەن بە ئامانج گرتووە". 

 

زانیاریی زیاتر: کەشتییەکە ئاڵای لیبریای هەڵکردووە و بە دوو مووشەک کراوەتە ئامانج.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: حووسییەکان لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن؛ ئەوان دەڵێن لەپێناو بەرگریکردن لە خەڵکی غەززە، هێرش دەکەنە سەر هەر کەشتییەک کە پەیوەندیی بە ئیسرائیلەوە هەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: