بارانبارین ڕێگای ژمارەیەک گوندی سنووری بەردەڕەش دادەخات

شەیری بکە لە:
بارانبارین ڕێگای ژمارەیەک گوندی سنووری بەردەڕەش دادەخات

کۆبوونەوە ئاو لە یەکێک لە گوندەکان

ئاڤا نیوز

 

بارانبارین جگە لە داخستنی ڕێگای سێ گوندی سنووری قەزای بەردەڕەش، زیانی بە زەوییە کشتوکاڵییەکانیش گەیاندووە.

 

لێدوانی فەرمی: موحسین میرانی، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی ئاکرێ و بەردەڕەش بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "بەهۆی بارانبارین و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، ڕێگای سەرەکی هەر یەک لە گوندەکانی دولێجانا مەزن، دولێجانا بچیک و گرێکا بە تەواوی داخراون".

 

زانیاریی زیاتر: هاتووچۆ لە ڕێگای ئەو سێ گوندە وەستاوە و تاوەکو ئاستی ئاو دانەبەزێت، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگاوبانی قەزاکە ناتوانن ڕێگاکان بکەنەوە. 

 

باکگراوند: لە دوو ڕۆژ ڕابردوو بارانبارین و هەورەبرووسکەیەکی بەهێز هەرێمی کوردستانی گرتەوە و لە چەند شوێنێکیش لافاو دروستبوو.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ