ئەسەد تا ئێستا وەڵامی ئەردۆغانی بۆ کۆبوونەوە نەداوەتەوە

شەیری بکە لە:
ئەسەد تا ئێستا وەڵامی ئەردۆغانی بۆ کۆبوونەوە نەداوەتەوە

وێنەیەکی کۆنی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و بەشەر ئەسەد. وێنە؛ جەزیرە

ئاڤا نیوز

 


یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا، جارێکی دیکە ڕژدبوونی وڵاتەکەی لە چارەسەرکردنی خاڵە ناکۆکەکانی لەگەڵ سووریا دووپات کردەوە و گوتی، دەیانەوێت بگەنە ڕێککەوتن.

 

وێنە گەورەکە: تورکیا دەیەوێت بە نێوەندگیری ڕووسیا و عێراق لەگەڵ سووریا لەسەر مێزی گفتووگۆ دابنیشێت، بۆ ئەمەش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە بانگهێشتی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریای بۆ وڵاتەکەی  کردووە، بەڵام هێشتا ئەسەد ڕازی نەبووە.

 

لێدوانی فەرمی: گولەر دەڵێت: هیچ کێشەیەک نییە لە نێوانمان چارەسەر نەکرێت، وەک دوو وڵاتی دراوسێ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، بەرز دەنرخێنم. 

 

لەلایەکی دیکەوە: تورکیا پێی وایە، لە دۆخێکی وەک ئێستا کە ناوچەکە ڕووبەڕووی شەڕ و ئاڵۆزی بووەتەوە، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات دایە.

شەیری بکە لە: