بەشێک لە ئاژەڵە کۆچەرییەکان مەترسی لەنێوچوونیان هەیە

شەیری بکە لە:
بەشێک لە ئاژەڵە کۆچەرییەکان مەترسی لەنێوچوونیان هەیە

هەڵۆی بیابان، داڵە لاشەخۆرەی میسری و وشتری کێوی

ئاڤا نیوز

 

شارەزایانی بواری ژینگە لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکیان لەبارەی لەنێوچوونی ئاژەڵە کۆچەرییەکان بڵاوکردووەتەوە؛ بەپێی ڕاپۆرتەکە لە هەر پێنج ئاژەڵێکی کۆچەری، یەکێکیان مەترسی لەنێوچوونی لەسەرە. 

 

 

وێنە گەورەکە: شارەزایانی نەتەوەیەکگرتووکان هۆشدارییان لە لەنێوچوونی جۆرێکی ئاژەڵە کۆچەرییەکان داوە. ئەو شارەزایانە توێژینەوەیان لەسەر 1189 جۆر ئاژەڵی کۆچەری کردووە کە پێویستییان بە پارێزگاریکردنی نێودەوڵەتی هەیە. 

 

ژمارەکان وادەڵێن: لەگەڵ ئەوەدا کە چەند جۆرێک لە ئاژەڵانی کۆچبەر ژمارەیان لە زیادبووندایە، بەڵام نزیکەی 44%ـیان ڕووبەڕووی کەمبوونەوە بوونەتەوە. لە ماوەی 30 ساڵی رابردوودا، 70 جۆر ئاژەڵی کۆچەری وەک، هەڵۆی بیابان، داڵە لاشەخۆرەی میسری و وشتری کێوی، کەوتوونەتە بەر مەترسی لەنێوچوونی یەکجاری. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێنج ئاژەڵی کۆچەری یەکێکیان مەترسی لەنێوچوونی لەسەرە. بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەم دۆخەش، پێویستە پارێزگاری لە خۆراک و مانەوەی ئەم جۆرە ئاژەڵانە بکرێت. 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان