بەریتانیا داوا لە ئیسرائیل دەکات دان بەخۆیدا بگرێت

شەیری بکە لە:
بەریتانیا داوا لە ئیسرائیل دەکات دان بەخۆیدا بگرێت

ئاڵای بەریتانیا و ئیسرائیل. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

حكومەتی بەریتانیا داوا لە ئیسرائیل دەكات دان بەخۆیدا بگرێ و ڕێگری لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەكان بكات.

 

وێنە گەورەكە: سوپای ئیسرائیل لە كەرتی غەززە، باشووری لوبنان و كەرتی ڕۆژئاوا سەرقاڵی بۆردوومانكردنی چەكدارانی حەماس و حیزوبڵایە، ئەمەش ئەگەری بەرفراوانبوونی شەڕی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر كردووە و هەریەكە لە ئێران، حووسییەکان و گرووپە چەكدارەكان هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی لە ئیسرائیل دەكەن.

 

لێدوانی فەرمی: حكومەتی بەریتانیا داوا لە بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل کردووە، خۆیان بگرن و جەخت لە كەمكردنەوەی ئاڵۆزیی و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە بکەنەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: حكومەتی ئیسرائیل دڵنیایی داوە  لەوەی بەردەوام دەبێت لە بۆردوومانكردنی چەكدارەكانی حەماس و حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان، كەرتی غەززە و كەرتی ڕۆژئاوا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: