لە مێرگەسۆر هەورەبروسکە لە ڕەبایەیەکی پێشمەرگە دەدات

شەیری بکە لە:
لە مێرگەسۆر  هەورەبروسکە لە ڕەبایەیەکی پێشمەرگە دەدات

ئاڤا نیوز

هەورەبروسکە لە ڕەبایەیەکی پێشمەرگە دەدات و چوار پێشمەرگە دۆخی تەندروستیان تێکدەچێت.

چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنچشەممە هەورەبروسکە لە سنووری شارەدێی شێروان مەزن لە خاڵێکی پێشمەرگەی داوە، بەهۆیەوە ڕەوشی چوار پێشمەرگە تێکچووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی مێرگەسۆر کراون.

زانیاری زیاتر: هاوار عەباس، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، گوتی: دەورووبەری کاتژمێر 2ـی بەرەبەیان هەورەبروسکە دەڤەری زینیا پالانا لە خاڵێکی پێشمەرگەی داوە، بەو هۆیەوە سێ پێسمەرگە بە ناوەکانی موحسن سدیق پالانی، ئەیسەر ئەحمەد پالانی، یاسر نووری و لوئەی شیڤی، تەندروستیان تێکچووە و گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی مێرگەسۆر.

لێدوانی فەرمی: غەفوور مەلا سوار، قایمقامی مێرگەسۆر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ڕەوشی تەندروستی هەرچوار پێشمەرگەکە ئاسایی بووەتەوە و کەمێکی دیکە ڕەوانەی ماڵەوە دەکرێنەوە.

 

 



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: