ڕاپرسییەک: زۆرینەی کڕیارانی ئۆنڵاین دواتر پەشیمان دەبنەوە

شەیری بکە لە:
ڕاپرسییەک: زۆرینەی کڕیارانی ئۆنڵاین دواتر پەشیمان دەبنەوە

کڕیارێکی کاڵا بەشێوەی ئۆنڵاین-وێنە ئەلعەرەبییە

ئاڤا نیوز

 

لە ڕاپرسییەکدا دەرکەوتووە 63%ـی ئەو کەسانەی کاڵاکانیان بەشێوەی ئۆنڵاین دەکڕن، دواتر پەشیمان دەبنەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: لە دوایین ڕاپرسیی ئۆنڵاین، کە لەلایەن پلاتفۆرمی WalletHub  ئەنجامدراوە، لە 63%ـی بەشداربووان پەشیمانی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بەو بازاڕکردنانەی لە سۆشیاڵ میدیا ئەنجامیان داوە، تەنانەت 74%ـی ئەوانەی بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە، دانیان بەوەدا ناوە، ئەو شتانەی کڕیویانە پێویستییان پێی نەبووە.

 

لەلایەکی دیکەوە: ڕاپرسییەک لەلایەن پێگەی Global Data ئەنجامدراوە، دەریخستووە 40%ـی ئەو بەکارهێنەرانەی تەمەنیان لە نێوان 12 بۆ 42 ساڵیدایە، لانیکەم مانگانە جارێک کڕینی ئۆنڵاینیان ئەنجامداوە و 20%ـی ئەوانەش کە بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە لە کڕینەکانیان ڕازی بوونە و 22%ـی دیکەش بە پێویستیان نەزانیوە.

 

زیانە سەرەکییەکان: زۆرێک لە بەشداربووانی ڕاپرسییەکە باسیان لە لایەنە نەرێنییەکانی بازاڕکردنی ئۆنڵاین کردووە، هاوکات 67% پێیان وابووە سۆشیاڵ میدیا هانی زیادەڕۆیی لە بەکارهێنان دەدات و ئەمەش دواتر پەشیمانی درووست دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: