بەرەی تورکمانی شەڕی کەرکووک دەباتە نەینەوا

شەیری بکە لە:
بەرەی تورکمانی شەڕی کەرکووک دەباتە نەینەوا

لۆگۆی بەرەی تورکمانی و وێنەی ئەنجوومەنی پارێزگا و دیمەنێک لە شاری کەرکووک

ئاڤا نیوز


وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر ڕێککەوتنی یەکێتی و لایەنێکی عەرەبی لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک، بەرەی تورکمانی بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەکات.


وێنە گەورەکە: لە سەرەتای مانگی تەمموزی ڕابردوو لایەنەکانی سەربە حەشدی شەعبی و یەکێتی کە  16 کورسییان هەیە، دانیشتنێکیان کرد و بەشێکی زۆری پۆستەکانی قەزا و ناحیەکانیان دابەشکرد.


زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەوەی بۆ میدیای عێراق ئاشکرا کردووە، بەرەی تورکمانی بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوای کرد و بەربەستی بۆ دانیشتنەکان دروستکرد، لە دوو دانیشتنی ئەم دواییە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا نەیتوانی ڕێژەی یاسایی خۆی بەدەست بهێنێت بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە ئەنجامدانیان.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرەی تورکمانی لەئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا خاوەنی یەک کورسییە، بە چوار کورسیەکەی پارتی و نۆ کورسی هاوپەیمانی نەینەوای یەکگرتووەوە کەپێشتر هەردوولا بڕیاری بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنەکەیان دابوو، دەکاتە 14 کورسی، بەمەش ڕێژەی یاسایی بەهیچ شێوەیەک تەواو نابێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: