مامۆستایانی وانەبێژی ڕانیە: سوپاسی سەرۆکوەزیران بارزانی دەکەین

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

دوای بڕیاری بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ، لە ڕانیە مامۆستایانی وانەبێژ کۆبوونەوە و سوپاسی سەرۆکوەزیران بارزانییان کرد.

 

وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران بارزانی بەئامادەبوونی وەزیری پەروەردە لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژان کۆبووەوە و بڕیاری دا مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گريبەست.

 

لێدوانی فەرمی: کاوە ئیبراهیم، مامۆستای وانەبێژە و بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەدوای چاوەڕوانی و ماندووبوونێکی زۆر، ئەم بڕیارەی سەرۆکوەزیران بارزانی زۆر دڵخۆشی کردووین و لەپای ئەوە سوپاسی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین.

 

باکگراوند: سەرۆکوەزیران بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ بڕیاری دا سەرجەم وانەبێژان کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەس دەبێت بکرێنە گرێبەست.

شەیری بکە لە: