سینەمای ئێران ئەستێرەیەکی دیکەی لەدەست دا

شەیری بکە لە:
وێنەی زوهرە حەمیدی

وێنەی زوهرە حەمیدی

ئاڤا نیوز

 

زوهرە حەمیدی، خانمە ئەکتەری دیاری سینەما و تەلەڤزیۆنی ئێران ئەمڕۆ بە نەخۆشی لە تەمەنی 67 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. 

 

چیرۆکی سەرەکی: دوای تووشبوونی بە شێرپەنجەی پەنکریاس بۆ ماوەی چەند ساڵێک، میدیاکانی ئێران هەواڵی کۆچی دوایی (زوهرە حەمیدی)ـیان لە تەمەنی 67 ساڵیدا بڵاوکردەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: زوهرە حەمیدی لە ساڵی 1957 لە شاری ئەراکی ئێران لە دایکبووە، یەکەم کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1992 کاتێک بەشداری لە فیلمی سینەمایی (دلاوران کوچه دلگشا)ـدا کرد. هاوکات لە چەندین کاری هونەری و بەرهەمی سینەمایی و تەلەڤزیۆنی دیکەشدا بەشداریکردووە.

 

باکگراوند: کۆچی دوایی زوهرە حەمیدی لەکاتێکدایە، کە لە 20ـی ئەم مانگەدا ئەکتەرێکی دیکەی سینەمای ئێران بەناوی هۆشەنگ حەریرچیان کۆچی دوایی کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: