پاڵەوانێتی گیتارژەنین بە بێ گیتار دەستیپێکرد

شەیری بکە لە:
پاڵەوانێتی گیتارژەنین بە بێ گیتار دەستیپێکرد

یەکێک لە بەژداربووانی پاڵەوانێتی گیتارژەنین بەبێ بەکارهێنانی ئامێری گیتار. وێنە سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز



لە پاڵاوانێتییەکی تەواو جیاوازدا لە وڵاتی فیللاند پاڵەوانیەتی گیتارژەنین بە بێ گیتار دەستیپێکرد.


چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە لە فینلاند لە پاڵەوانیەتییەکدا پێشبڕکێی گیتارژەنین بە بێ بەکارهێنانی گیتار ئەنجامدەدرێت، ژەنیارەکە دێتە سەر سەکۆکە و نمایشی پارچەیەکی موزیکی دەکات بەبێ بەکارهێنانی گیتار، ژانری موزیکی پاڵەوانێتییەکە خۆی لە ڕۆک و مێتاڵدا دەبینێتەوە. 


زانیاریی زیاتر: پێشبڕکێکە بۆ ساڵی2024 بە درووشمی (پاڵپشتی ئاشتیی جیهانی) لە ڕۆژانی 22 و23ـی ئاب بەڕێوەچوو، براوەکانیش خەڵاتکران.


ئەمەش بزانە: یەکەم خولی پاڵەوانێتی پێشبڕکێی گیتاری هەوایی لە ساڵی 1996 دەستپێکرد و تائێستا بەردەوامە.

شەیری بکە لە: