ئۆکراینا کڵێسای ئۆرسۆدۆکسی سەر بە ڕووسیا قەدەغە دەکات

شەیری بکە لە:
ئۆکراینا کڵێسای ئۆرسۆدۆکسی سەر بە ڕووسیا قەدەغە دەکات

وێنەی کڵێسایەکی ئۆرسۆدۆکس- AFP

ئاڤا نیوز 


ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، یاسایەکی بۆ قەدەغەکردنی کڵێسای ئۆرسۆدۆکسی سەر بە ڕووسیا لە ئۆکراینا واژۆکرد.


وێنە گەورەكە: ئۆکراینا لە ساڵی 2014 ەوە هەوڵ دەدات خۆی لە کڵێسای ئۆرسۆدۆکسی ڕووسیا دوور بخاتەوە، لە دوای هێرشی ڕووسیاش لە ساڵی 2022 هەوڵەکان خێراتر بوون.


لێدوانی فەرمی: زێلێنسکی ڕایگەیاند: "قەدەغەکردنی کڵێسای ئۆرسۆدۆکسی سەربەخۆیی ئۆکراینا بەهێزتر دەکات و هەنگاوێک بەرەو ڕزگاربوون لە شەیتانەکانی مۆسکۆ دەنێت."


زانیاریی زیاتر: واژۆ کردنی یاساکە هاوکاتە لەگەڵ 33 ساڵەی یادی سەربەخۆیی ئۆکراینا لە یەکێتی سۆڤیەت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ