لە شەقامی 150 مەتری بەرزەپردی پیادە دروست دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە شەقامی 150 مەتری بەرزەپردی پیادە دروست دەکرێت

دیمەنێکی شەقامی 150 مەتری هەولێر

ئاڤا نیوز 


پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لە پێناو سەلامەتی هاتووچۆی هاونیشتمانیان بەرزەپردی پەڕینەوەی پیادە لەسەر شەقامی 150 مەتری دروست دەکەن.


لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: بەرزەپردی پەڕینەوەی پیادە لەسەر شەقامی 150 مەتری دروست دەکرێت.


زانیاريی زیاتر: 180 ڕۆژ بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە دانراوە و شوێن و دیزاین و نەخشەی بۆ دانراوە، تیمەکان ڕاسپێردراون زووتر لە کاتی دیاریکراو جێبەجێی بکەن.


ئەمەش بزانە: تێچووی پرۆژەکە 385 ملیۆن دینارە و لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی هاتووچۆی هەولێرە.


بۆچی گرنگە: دروستکردنی بەرزەپرد سەلامەتی هاووڵاتیان  و هاتووچۆیان لەسەر شەقامە خێراکاندا دەستەبەر دەکات، شەقامی 150 مەتری یەکێکە لە شەقامە خێراکان و هاتووچۆی زۆری لەسەرە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: