لە تونس مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی هاری سەگ هەیە

شەیری بکە لە:
لە تونس مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی هاری سەگ هەیە

وێنەی سەگ- پێکسڵس

ئاڤا نیوز 


سەرپەرشتیاری بەرنامەی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی هاری سەگ لە تونس ڕایگەیاند، لە تونس بەهۆی هاری سەگ نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە، ئێستا مەترسی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی هاری سەگ هەیە.


وێنە گەورەکە: دەسەڵاتدارانی تونس هەڵمەتێکی بەرفراوانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی هاری سەگ دەستپێکردووە، دوای تۆمارکردنی نۆ حاڵەتی گیانلەدەستدان  بەهۆی گواستنەوەی نەخۆشییەکە لە سەگ و پشیلەوە بۆ بەشێک لە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە.


لێدوانی فەرمی: کەوسەر حەرابش، سەرپەرشتیاری بەرنامەی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی هاری سەگ ڕایگەیاند، تۆمارکردنی نۆ حاڵەتی مردن بەهۆی ڤایرۆسی هاری سەگ ژمارەیەک بووە کە هەرگیز لە تونس تۆمار نەکراوە، بۆیە هەڵمەتی پێدانی ڤاکسینیان دژی ڤایرۆسەکە دەستپێکردووە. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڤایرۆسی هاری سەگ، ڤایرۆسێکی کوشندەیە لە لیکی ئاژەڵە شیردەرەکان دەگوازرێتەوە  بۆ مرۆڤ، هێرش دەکاتە سەر کۆئەندامی دەماری مێشک.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ