شەش کاتژمێرە ئاگر لە چیای زۆزک كەوتووەتەوە

شەیری بکە لە:
شەش کاتژمێرە ئاگر لە چیای زۆزک كەوتووەتەوە

دیمەنی ئاگرەکە - وێنە: بەرگریی شارستانی سۆران

ئاڤا نیوز


ئاگر لە چیای زۆزک سنووری ناحیەی دیانای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كەوتووەتەوە، ماوەی شەش کاتژمێرە نەتوانراوە کۆنتڕۆڵبکرێت و تا دێت ڕووبەرەکەی فراوانتر دەبێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 3:15 خولەکی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاگرێک لە چیای زۆزک لە سنووری ناحیەی دیانای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوتەوە، تاوەکو ئێستا کۆنتڕۆڵنەکراوە.


لێدوانی فەرمی: ڕەوەند هاودیانی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی سۆران بە ئاڤا نیوزی گوت: "50 کارمەند و دوو تیمی پۆلیسی دارستان و ژینگە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن".


زانیاریی زیاتر: "بەهۆی سەختی ڕێگەکەی ناچارن بەدەست هەوڵی کوژاندنەوەی بدەن و تاوەکو ئێستا زیانەکان نەزانراون". ڕەوەند هاودیانی ئەوەشی گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: