لە سەڵاحەدین سەرجەم ئەندامانی خێزانێک دەکوژرێن

شەیری بکە لە:
لە سەڵاحەدین سەرجەم ئەندامانی خێزانێک دەکوژرێن

دیمەنێک لەو ماڵەی هێرشەکەی کراوەتە سەر و دواتر سووتێنراوە، سەرچاوە: میدیا عێراقییەکان

ئاڤا نیوز

ژمارەیەک چەکدار لە قەزایەکی پارێزگای سەڵاحەدین هەڵدەکوتنە سەر ماڵێک، سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە دەکوژن و  خانووەکەش دەسووتێنن.

وێنە گەورەکە: چەکی بێ موڵەت بەشیوەیەکی بەرفراوان لە عێراق بەربڵاوە، تاوانی کوشتن و شەڕی خێڵەکیش بووەتە دیاردەیەکی باو لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.

چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک چەکدار کە جلی سەربازییان لەبەربووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە باکووری قەزای سامەڕای سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک و پێنج ئەندامی خێزانەکەیان کوشتووە، دواتر خانووەکەشیان سووتاندووە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی میدیاکانی عێراق سێ لە کوژراوەکان منداڵن، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵهاتوون و تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراون، وەزارەتی ناوخۆش لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: