پسوولەی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت

شەیری بکە لە:
پسوولەی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت

وێنەی ئامێری خوێندنەوەی پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز 

 

کارتی پسوولەی خۆراک دەکرێتە ئەلیکترۆنی و هاوبەشان دەتوانن لە ڕێگەی مۆبایلەوە زانیارییەکانیان نوێ بکەنەوە. 

 

بۆچی گرنگه‌: دوای گۆڕینی پسووله‌ کاغەزییە کۆنەکان به‌ کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی، ساڵانە هاووڵاتیان ده‌توانن ڕاستەوخۆ  زانیاریی و داتاکانیان  لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئه‌پڵیكه‌یشنێكی تایبه‌ته‌وه‌ نوێ بکەنەوە.

 

ڕاگه‌یێنراوی فه‌رمی: تاڵیب حەسەن، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان له‌ وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، لە 15-9-2024ـوە دەست ده‌كرێت به‌ پرۆسەی نوێکردنەوەی کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی لە ناوچەی ڕەسافەی بەغدا و ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه‌ تائێستا پرۆسه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام نه‌دراوه‌.

 

زانیاری زیاتر:  تاڵیب حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گرنكترین مه‌رجه‌كانی گۆڕینی پسووله‌ی به‌شه‌ خۆراک بۆ كارتی ئه‌لیكترۆنی، بریتییە لە وەرگرتنی پەنجەمۆری سەرۆک خێزان و کارتی زانیاریی كه‌ نیشتەجێبوونی لەو پارێزگایە پشتڕاست دەکاتەوە.

 

لە لایەکی دیکەوە: نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان به‌ ئاڤا نیوزی گوت: بۆ ئەوەی پرۆسەکە لە هەرێمی کوردستانیش دەستپێبکات، بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بەئەلیکترۆنیکرنی پسووله‌ی خۆراک له‌به‌غدا به‌ڕێوەبچێت.

 

ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بیزانیت: تائێستا ناوچەی كه‌رخی شاری به‌غدا و پارێزگاکانی نەجەف، موسه‌ننا، کەربەلا، کەرکووک و دهۆک کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی بۆ سه‌رجه‌م دانیشتوانه‌كانیان نوێکردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ