قەیرانی منداڵبوون یەکێتی ئەوروپا دەگرێتەوە

شەیری بکە لە:
قەیرانی منداڵبوون یەکێتی ئەوروپا دەگرێتەوە

وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز 


بۆ یەکەمجارە ژمارەی لە دایکبووان لە ئەوروپا بۆ خوار چوار ملیۆن کەس دادەبەزێت.


وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2022 سێ ملیۆن و 88 هەزار منداڵ لە  یەکێتی ئەوروپا لەدایکبوون، ئەمەش نزمترین ئاستی لەدایکبوون بوو لە دوای ساڵی 1960، ئەوەش یەکەمجارە ڕێژەی لە دایکبوون بگاتە خوار چوار ملیۆن کەس.


هۆکارە زانراوەکان: شارەزایان پێیانوایە دابەزینی ڕێژەی لەدایکبوون بۆ کارکردنی ژنان لە دەرەوە و پێشکەوتنی زانستی پزیشکی و خراپی دۆخی ئابووری دەگەڕێتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێتی ئەوروپا ساڵی 1960 بەزرترین ئاستی لە دایکبوونی تۆمارکرد، کە گەیشتە پێنج ملیۆن و 100 هەزار منداڵ. 


ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پێشبینی دەکرێت هاوشێوەی بەریتانیا، یەکێتی ئەوروپاش بۆ پاراستنی ڕێژەی دانیشتووانی پشت بە کۆچەبەران ببەستێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ