لەسەر زیادکردنی مووچەکانیان دوو پەرلەمانتاری عێراق ناکۆکن

شەیری بکە لە:
لەسەر زیادکردنی مووچەکانیان دوو پەرلەمانتاری عێراق ناکۆکن

وێنەی نووسراوەکە و دیمەنی پەرلەمان

ئاڤا نیوز 


دوو پەرلەمانتاری عێراق لەسەر زیادکردنی مووچەکانییان لێدوانی دژبەیەک دەدەن، یەکێکیان پشتڕاست و ئەوەی دیکەشیان بەدرۆی دەخاتەوە.


وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا دادگەی فیدراڵی و ئەنجوومەنی ڕاژە مووچەی بنەڕەتی پەرلەمانتارانی عێراقیان لە پێنج ملیۆن دینارەوە کەمکردەوە بۆ چوار ملیۆن دینار، پەرلەمانتاران بە تێکڕای دەنگ داوایانکرد مووچەکانیان وەکو خۆی لێبکرێتەوە و لە دانیشتنی حەوتی ئەم مانگەشدا پەرلەمانی عێراق داواکارییەکەی پەسەند کردن.


لێدوانی فەرمی: د. خەلیل دۆسکی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: دوای بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی و ئەنجوومەنی ڕاژە مووچەکانییان لەسەر بنەمای بڕوانامە پێدەدرا، بەجۆرێک کە بۆ بڕوانامەی دکتۆرا 100٪ و بڕوانامەی ماستەر 75٪ و بڕوانامەی باکالۆریۆس 45٪ دەخرایە سەر مووچە بنەڕەتیەکەیان، بەڵام دوای پەسەندکردنی داواکارییەکەیان مووچەکانیان هاوتای مووچەی وەزیرەکان کراوە و بەبڕی هەشت ملیۆن دینار جێگیرکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: