کتێبی (گەر پەردە نەما) بڵاوکرایەوە

شەیری بکە لە:
کتێبی (گەر پەردە نەما) بڵاوکرایەوە

بەرگی کتێبەکە- وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 


کتێبی (گەر پەردە نەما) بڵاوکرایەوە، کتێبەكە فۆتۆگرافییە و هەوڵێکە بۆ ئاوڕدانەوە لەو ژانرانەی کە فۆتۆگرافەری کورد کەمتر سەرنجی داوە.


چیرۆکی سەرەکی: ئەم کتێبە لەلایەن هەردوو فۆتۆگرافەر (ئارینا مورادی، نیروان رەزایی) ئامادەکراوە و لە 40 فۆتۆ پێکدێت و خۆی لە 94 لاپەڕەدا دەبینێتەوە، ئارینا  مورادی بە ستایڵی (ستیل لایف) کاریکردووە و نیروان رەزایی بە ستایلی (ئەبستراکت).


لێدوانی تایبەت: ئارینا مورادی بە ئاڤای گوت: "سێ ساڵ پێش ئێستا نیروان رەزایی کۆمەڵێک فۆتۆی گرتبوون دەیویست بیکات بە کتێب و لەگەڵ گوڵبژێرێک لە کتێبی (خەیامی هەژارانە) چاپ و بڵاویبکاتەوە، دواتر منیش باسی ئەوەم کرد کە کۆمەڵێک فۆتۆم گرتووە، دواجار هەردووکمان پێمانوابوو فۆتۆکانمان پێکەوە گونجاون و دەکرێت ببنە یەک پڕۆژەی هاوبەش".


باکگراوند: ئارینا لە منداڵییەوە خولیای فۆتۆگرافیی هەیە و ماوەی 10 ساڵە بە تیۆریی و کرداریی لە بواری فۆتۆگرافەریدا کاردەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: