پڕۆسەی متمانەدان بە کابینەکەی مەسعود پزیشکیان دەستپێدەکات

شەیری بکە لە:
پڕۆسەی متمانەدان بە کابینەکەی مەسعود پزیشکیان دەستپێدەکات

نێو بینای پەرلەمانی ئێران. وێنە میدیاکانی ئێران

ئاڤا نیوز

 

پەرلەمانی ئێران بۆ بەدواداچوون بۆ کابینەی پێشنیازکراوی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، کۆبووەوە.

 

وێنە گەورەکە: پڕۆسەی بەدواداچوون بۆ پڕۆفایلی وەزیرەکانی کابینەکەی پزیشکیان چەند ڕۆژێک دەخایەنێت و لە دوایەمین ڕۆژدا، دەنگدانی نهێنی بۆ پێدانی متمانە بە وەزیرە پێشنیازکراوەکان بەڕێوەدەچێت. 

 

زانیاریی زیاتر: پەرلەمان بە گوێرەی ڕیزبەندیی بەگوێرەی یەکەم پیتی ناوی پەرلەمانتارەکان بەدواداچوون بۆ وەزیرەکان دەکات، سەرەتا دوو ئەندامی هاوڕا و دوو ئەندامی ناڕازیی پەرلەمان قسە لە سەر وەزیری پێشنیازکراو دەکەن، دواتر وەزیری پێشنیازکراوەکە کاتی پێدەدرێت تا بەرگریی لە خۆی بکات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پزیشکیان لە پەرلەمان ئامادە دەبێت و خۆی یان نوێنەرەکەی مافی ئەوەیان دەبێت لە بەردەم ئەندامانی پەرلەمان بەرگریی لە وەزیرە پێشنیاز کراوەکان بکەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ