فیلەر ڕووخساری خانمێک دەشێوێنێت

شەیری بکە لە:
فیلەر ڕووخساری خانمێک دەشێوێنێت

وێنەی خانمەکە پاش فیلەر کردن

ئاڤا نیوز


‎دایکێکی خاوەن دوو منداڵ، بەهۆی ئاڵوودەبوونی بە فیلەر ڕووخساری دەشێوێت و هۆشداریش دەداتە خانمانی دیکە.


چیرۆکی سەرەکی: نیکۆڵ مەکمانوس، خانمێکی تەمەن30 ساڵییە و خاوەنی دوو منداڵە دەڵێت: یەکەمجار کە فیلەرم بۆ لێوەکانم ئەنجامدا زۆر پێم جوان بوو، حەزمکرد جارێکی دیکە دووبارەی بکەمەوە و هیچ هەستم بەکاریگەریی نەرێنی نەکرد.


مەترسییە پێشبینیکراوەکان: مەکمانوس دانیپێدادەنێت، ئالوودەی بەکارهێنانی فیلەر بووەو بۆ ماوەی 10 ساڵ بەردەوام بووە لە بەکارهێنانی، بەڵام دوایین جار دوو هەفتە دوای بەکارهێنانی لێوی تەقیوەو هەستیکردووە ڕووخساری شێواوە. 


زانیاریی زیاتر: مەكمانوس خانمان هۆشیار دەکاتەوە و دەڵێت: پێش ئەنجامدانی هەر جوانکارییەک دوو جار بیربکەرەوە ڕووخساری خۆتت پێ پەسەند بێت، چونکە هەر جوانکارییەک لەوانەیە کاریگەریی خراپی بەدوادابێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەساڵی 2019 لە ڕاپرسییەک کە لەلایەن کۆمپانیای ڤایسی بەریتانی لەسەر نزیکەی 51 هەزار کەسی تەمەن 13-24 ساڵ كراوە، دەرکەوتووە چارەسەری وەکو پڕکەرەوەی لێو و هاوشێوەکانی تادێت باوتر دەبێت.

وێنەی خانمەکە پێش فیلەر

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ