فوئاد حوسێن و هاکان فیدان لە ئەنقەرە کۆبوونەوە

شەیری بکە لە:
فوئاد حوسێن و هاکان فیدان لە ئەنقەرە کۆبوونەوە

هاکان فیدان و د.فوئاد حوسێن

ئاڤا نیوز

پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی شاندی ئەمنیی نێوان بەغدا و ئەنقەرە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئەنقەرە پێشوازی لە فوئاد حوسێن هاوتا عێراقییەکەی کرد.

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارەمین کۆبوونەوەی شاندی ئەمنیی نێوان عێراق و تورکیا لە ئەنقەرە دەکرێت، بڕیارە شاندێکی ئەمنیی هاوبەش تایبەت بە پرسی ڕووبەڕووبوونەوەی پەکەکە دامبەزرێنرێت.

بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ئێکس وێنەیەکی هاکان فیدان و فوئاد حوسێنی داناوە و لەسەری نووسیوە: پێشوازیمان لە فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق کرد. 

باکگراوند: سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ عێراق لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا خاڵی وەرچەرخانی لە پەیوەندییەکانی تورکیا و عێراقدا دروست کرد و 26 یاداشتانمەی لێکتێگەیشتن لە نێوانیان واژۆکرا.

شەیری بکە لە: