ئاڤا سپۆرت دەستپێدەکات

شەیری بکە لە:
لۆگۆی کەناڵی ئاڤا سپۆرت

لۆگۆی کەناڵی ئاڤا سپۆرت

ئاڤا نیوز

 

لە هەنگاوێکی دیکەی گرووپی ئاڤا میدیا، کاتژمێر 22:00ی ئەمشەو پەخشی کەناڵی ئاڤا سپۆرت دەستپێدەکات. 

 

وێنە گەورەکە: یارییەکانی قۆناغی 16ـی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەمشەو دەستپێدەکەنەوە.، لەگەڵ دەستپێكی چامپیۆنزلیگدا پەخشی ئەزموونیی ئاڤا سپۆرتیش دەستپێدەکات. ئاڤا سپۆرت یاریی نێوان هەردوو یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی و لایپزیگی ئەڵمانی لە کاتژمێر 23:00 دەگوازێتەوە. 

 

لێدوانی فەرمی: چێنەر عەبدولقادر، بەڕێوەبەری کەناڵی ئاڤا سپۆرت گوتی: چاوەڕێمان بن، ئەمڕۆ بە بەهێزییەوە دەستپێدەکەین. کاری جیاواز و ناوازە پێشکەشی وەرزشدۆستان دەکەین. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەخشی ئەزموونیی ئاڤا سپۆرت لە کاتژمێر 22:00 بە ستۆدیۆی شیکاریی چێنەر عەبدولقادر دەستپێدەکات و بەر لە یارییەکە هەموو وردەکارییەکانتان پێدەڵێت، دوای یارییەکەش شرۆڤەی چێنەر دەستپێدەکات.

 

ئەمەش بزانە: ئاڤا سپۆرت کەناڵێکی نێوخۆیی وەرزشییە. یارییە وەرزشییە نێوخۆیی و جیهانییەکان پەخش دەکات و ڕۆژانە شرۆڤەی یاری و ڕووداوە وەرزشییەکان دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان