ناوی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

شەیری بکە لە:
ناوی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

چەند دەرچوویەکی بەشە پزیشکییەکان- وێنە؛ سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، کار لەسەر دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.


وێنە گەورەکە: نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێک، داوای ناو و ڕێژەی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستانی بەشێوازی CD و بە زمانی عەرەبی لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان کردووە.


لێدوانی فەرمی: د.توانا نەجەف، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ئاڤا نیوزی گوت:  "نووسراو ئاراستەی سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کراوە بۆ ناردنی ناو و زانیاریی دەرچووەکان، دوای ناردنی زانیارییەکان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت."


لە لایەکی دیکەوە: ناوی 12 هەزار و 600 یەکەمی بەشەکانی کۆلێژ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان لە بایۆمەترین، بۆ وردبینی و وەرگرتنی دڵنیایی بەمەبەستی دامەزراندنیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: