لە هەولێر 33 كامێرای دیكەی جێگیری تۆماركردنی تیژڕۆیی دەخرێنە كار

شەیری بکە لە:
لە هەولێر 33 كامێرای دیكەی جێگیری تۆماركردنی تیژڕۆیی دەخرێنە كار

کامێرای چاودێریی تیژڕۆیی. وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ئاشكرای دەكات كە لەسبەینێوە زیاتر لە 30 كامێرای دیكەی تۆماركردنی تیژڕۆیی لە شەقامەكانی شاری هەولێر دەخرێنە كار.

 

ڕاگەیێنراوێ فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: سبەی چوارشەممە ڕێکكەوتی 14-8-2024، کامێراکانی تۆماركردنی سەرپێچی تیژڕۆیی جێگیر لە ژمارەیەک شەقامی شاری هەولێر دەخرێنەكار بە شێوەی ئەزموونی، تاوەكو ڕێككەوتی 23-8-2024 لەدوای ئەو ڕێككەوتەوە سەرپێچییەكان تۆمار دەكرێن.

 

زانیاریی زیاتر: هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بە ئەوەش داوە كە لەو شەقامانە پێشووتر كامێرای گەڕۆک هەبووە، بەڵام ئێستا كراون بە كامێرای جێگیر.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ