سێ وڵاتی ڕۆژئاوا داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە غەززە دەکەن

شەیری بکە لە:
سێ وڵاتی ڕۆژئاوا داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە غەززە دەکەن

کۆڵانێکی شاری غەززە کە بەهۆی شەڕی حەماس و ئیسرائیل وێران بووە، سەرچاوە: APF

ئاڤا نیوز

سەرانی وڵاتانی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا داوادەکەن دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززە "لەوە زیاتر دوانەکەون"، هۆشداریش دەدەنە ئێران و هاوپەیمانەکانی لە "هەڵکشانی زیاتری گرژییەکان" دوور بکەونەوە. 

وێنە گەورەکە: ئەم بەیاننامەیە دوای ئەوە دێت کە سەرەتای ئەم هەفتەیە ئیسرائیل لە هێرشێکیدا بۆ سەر قوتابخانەیەکی غەززە نزیکەی 100 کەسی کوشت کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە بەیاننامەیەکی هاوبەشی هەر سێ دەوڵەتەکەدا هاتووە، "دەبێت هەر ئێستا شەڕ بووەستێت و هەموو ئەو بارمتانەی کە هێشتا لەژێر دەستی حەماسدان بەربدرێن." 

باکگراوەند: لە ئۆکتۆبەری 2023ـەوە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەستیپێکردووە؛ بەوهۆیەوە نزیکەی 40 هەزار فەڵەستینی کوژراون و نزیکەی 100 هەزاریش بریندار بوون.

شەیری بکە لە: