عێراق بەیەکەوە خوێندنی کچ و کوڕ قەدەغە دەکات

شەیری بکە لە:
عێراق بەیەکەوە خوێندنی کچ و کوڕ قەدەغە دەکات

قوتابخانەیەکی عێراق- وێنە؛ میدیای عەرەبی

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاری جیاکردنەوەی کچ و کوڕانی لە پەیمانگەکانی به‌هێزكردنی خوێندن لە سەرتاسەری وڵات دا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی:  لە نووسراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی خوێندنی تایبەت و بیانیی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقدا هاتووە: "له‌ مه‌ودوا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ نادرێت لە په‌یمانگەكانی به‌هێزكردنی خوێندن، كچان و كوران به‌یه‌كه‌وه‌ بخوێنن. پێویسته‌ ده‌وامیان بخرێتە دوو كاتی جیاواز".

 

زانیاریی زیاتر: لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە: "ئەو پەیمانگەیانەی پێشتر ڕەزامەندییان سەبارەت بەم بابەتە پێدراوە، بڕیارەکەیان هەڵدەوەشێنینەوە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: