وەزارەتی دارایی عێراق: كێشه‌ی پاره‌ی نه‌ختینه‌مان نییه‌

شەیری بکە لە:
وەزارەتی دارایی عێراق: كێشه‌ی پاره‌ی نه‌ختینه‌مان نییه‌

دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ كێشه‌ی پاره‌ی نه‌ختینه‌یان هه‌بێت و ڕایگه‌یاند، مانگانه‌ بڕی حەوت تریلیۆن و 500 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تەرخان دەکەن.

 

وێنە گەورەکە: دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاری عێراق مسته‌فا گه‌رعاوی ئاشكرای كرد وه‌زاره‌تی دارایی كێشه‌ی پاره‌ی نه‌ختینه‌ی هه‌یه‌ و ناتوانێت پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگه‌كانی داهاتوو دابین بكات، وه‌زاره‌تەکە به‌ فه‌رمی ڕەتی کردەوە.

 

ڕاگه‌یێنراوی فه‌رمی: وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕایگه‌یاند: لێدوانه‌كانی گه‌رعاوی دوورن‌ له‌ڕاستییه‌وه‌‌، دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران  پێشینه‌ی كاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌کەمانە.

 

ژماره‌كان واده‌ڵین: سەبارەت بە خەرجییەکانی ساڵی 2023 کە بڕه‌كه‌ی 145 تریلیۆن دینار بووە، له‌كاتێكدا داهاتی نەوتی و نانەوتی ته‌نیا 135 تریلیۆن دینار بووە، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕوونی كرده‌وه‌ ئەو كورتهێنانه‌ له‌ بودجه‌ی ساڵى 2022 پڕكراوه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ بڕی ئه‌و قه‌رزه‌ی كه‌ به‌پێی یاسا وه‌رگیراوه.

شەیری بکە لە: