زه‌ویی نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كوردانی ئێزیدی دابه‌ش ده‌كرێت

شەیری بکە لە:
زه‌ویی نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كوردانی ئێزیدی دابه‌ش ده‌كرێت

قەزای شنگال. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕێنمایی سێ وەزارەت و بانکی ناوەندی و پارێزگای نەینەوای کردووە بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر کوردانی ئێزیدی لە ده‌ڤه‌ری شنگال و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌.

 

نووسراوی فەرمی:  بەپێی نووسراوی فەرمی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانی، وەزارەتەکانی پلاندانان و دارایی و شارەوانی ڕاسپاردووە ڕێكاره‌كانی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر كوردانی ئێزیدی بگرنه‌به‌ر له‌ سنووری قه‌زاكانی شنگال، تلكێف، شێخان و هه‌ردوو ناحیه‌ی قه‌حتانییه‌ و به‌عشیقه‌.

 

زانیاریی زیاتر: وه‌ک لە نووسراوەکەدا هاتووە، به‌ فه‌رمانی سودانی ده‌بێت سه‌رجه‌م قەرزەکانی بانکی خانووبەرە، سندووقی نیشتەجێبوون، دەستپێشخەرییەکانی حکومەت و دەستپێشخەرییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق بدرێت به‌ سوودمه‌ندان له‌م بڕیاره‌.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ