شانەی ئەمنیی عێراق: هیچ جموجۆڵێکی چەکدارانی داعش لە ئەنباردا نییه‌

شەیری بکە لە:
شانەی ئەمنیی عێراق: هیچ جموجۆڵێکی چەکدارانی داعش لە ئەنباردا نییه‌

دوو سەربازیی عێراقی لە بیابانەکانی ئەنبار. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕەتی دەکاتەوە هیچ جموجۆڵێکی چەکدارانی داعش لە بیابانه‌كانی ئەنباردا هەبێت، هۆشداریش به‌ ده‌زگاكانی ڕاگەیاندن ده‌دات وریاتر بن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان.

 

وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە میدیا عێراقییه‌كان باسی هه‌ڵكشانی جموجوڵەکانی چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن لە بیابانه‌كانی ئه‌نبار و گوایه‌ چەند هێرشێكیان کردووەتە سەر خاڵە ئەمنییەکانی سوپای عێراق له‌و ناوچانه‌دا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌: هه‌واڵی ده‌ركه‌وتنی ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستانی داعش له‌ بیابانه‌كانی ئەنبار به‌تایبه‌تی ناوچە سەختەکانی چه‌می حۆران دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌، وەک هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بانگەشەی بۆ دەکەن.

 

زانیاریی زیاتر: شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ هه‌واڵانه‌ ڕه‌نگه‌ زه‌نگی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە به‌ تیرۆریستان بدات و پلانی هێزه‌ ئەمنییەکانیش ئاشکرا بکات.

شەیری بکە لە: