ئەمریكا لەبەرامبەر هێرش نەكردنەسەر ئیسرائیل بژارەیەک دەداتە ئێران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 ئاب

ئاڵای ئەمریکا و ئێران و ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
ئەمریكا لە بەرامبەر هێرشنەكردنە سەر ئیسرائیل، بژارەیەکی نوێ دەخاتە بەردەم كۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمەش ڕۆژنامەیەكی عەرەبی ئاشكرای كردووە.
وێنە گەورەکە: لە 31ی تەموزی ڕابردوو، ئیسماعیل هەنییە ـ سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە تاران کوژرا، ئێران ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد و هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەكات، بەوەش دۆخی ناوچەكە ئاڵۆز بووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی "جەریدە" لە زاری سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند: بابەتی تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل چیتر بۆ ئێرانییەکان جێی گفتوگۆ نییە، بڕیاری هێرشکردنە سەر ئێران چاوەڕوانی فەرمانی ڕێبەری باڵای ئێرانە".
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە:" تاران بژارەیەکی بەخشندەی لە ئەمریکا وەرگرتووە کە بریتییە لە هەڵوەشاندنەوەی بەشێکی زۆر لە سزاکانی ئەمریکا و گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی ئێران لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بەرپرسە ئەمنییە ئاماژەی بەوە كردووە، ڕەنگە ئێران خۆی لە تۆڵەسەندنەوەی ڕاستەوخۆ بپارێزێت، لەبری ئەوە ئازادیی وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بە حوسییەکان و گرووپە چەکدارەکانی دیکە بدات.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 خولەک لەمەوپێش
داهاتی ناوخۆ و میزان موراجەعە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ترەمپەوە وەبەرهێنەرە چینییەکان ڕوودەکەنە ئەوروپا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا زیاتر لە 300 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر یەمەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: هێرشەکانمان بۆ سەر حەماس فراوانتر دەکەین