چەکی قورس لە شەڕی دوو خێڵی ناسرییە بەکارهێنراوە

شەیری بکە لە:
چەکی قورس لە شەڕی دوو خێڵی ناسرییە بەکارهێنراوە

سەنتەری شاری نارسرییە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی ڕووداوێکی کوشتن کە مێژووەکەی بۆ 15 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، لە باکووری شاری ناسرییە شەڕێکی خێڵەکی تووند ڕوویدا و تاوەکو ئیستاش به‌رده‌وامه‌. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیه‌کی ئەمنی له‌ پارێزگای ناسرییە بڵاوی کردەوە، لە ناوچەی (سالم) سه‌ر به‌ قه‌زای (غه‌ڕاف) شه‌ر له‌نێوان ئه‌ندامانی دوو خێڵ ڕوویدا و هه‌موو جۆره‌ چه‌کێکی قه‌باره‌ سووک و مامناوه‌ندی تێدا به‌کارهێنرا.

 

زیانە سەرەکییەکان: تاوەکو ئێستا چوار کەس له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا به‌ سه‌ختی برینداربوون، دیوانی یه‌كێک له‌ سه‌رۆک خێڵه‌كان به‌ته‌واوی سووتا.

 

ئه‌وه‌ی ئێستا ڕووده‌دات: شه‌ره‌که‌ بە شێوەیەکی پچڕپچڕ لە نێوان هه‌ردوو خێڵ بەردەوامە، هێزە ئەمنییەکانی ناوچه‌كه‌ش ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبنەوە بۆ گەیشتن بە شوێنی ڕووداوەکە.

 

ئه‌مه‌ش بزانه‌: ململانێی خێڵەکی لە باشووری عێراق بەردەوامە و پێشتریش حکومەت بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی به‌کارهێنانی چه‌کی له‌و ململانێیانە داوە، بڕیاریشی داوە وەک تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا بکات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ