بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی نرخی دۆلار بڕیاری دا

شەیری بکە لە:
بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی نرخی دۆلار بڕیاری دا

بانکی ناوەندیی عێراق. وێنە؛ شەفەق نیوز

ئاڤا نیوز



پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق پێش سەردانەکەی بۆ ئەمریکا ڕایگەیاند، تائێستا هیچ پلانێک نییە بۆ پێداچوونەوە بە نرخی دۆلار.

 
لێدوانی فەرمیی: عەلی عەللاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند: ئێستا هەماهەنگییەکی ته‌واو لە نێوان بانکی ناوەندیی و سەرۆکوەزیران و وەزارەتی دارایی هەیە به‌مه‌به‌ستی سه‌رخستنی پرۆژه‌ی سه‌كۆی ئه‌لیكترۆنی دراو، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوومان له‌ نیویۆرك ئەمریکا هه‌وڵده‌ده‌ین  چاره‌سه‌ری گرفتی هه‌ندێك له‌ بانكه‌ سزادراوه‌كان بكه‌ین.

 

زانیاریی زیاتر: عەللاق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هیچ به‌رنامه‌یه‌كی پێشوه‌خته‌ نییه‌ بۆ پێداچوونەوە به‌نرخی فه‌رمی ئاڵوگۆڕی دۆلار, ئەوەشی دەگوترێت و بڵاوده‌بێته‌وه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ دوورە لە ڕاستییەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ