لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ڕوونکردنەوە دەدرێت

شەیری بکە لە:
لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ڕوونکردنەوە دەدرێت

عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق. وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوبوویه‌وه‌, سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بانكی ناوه‌ندی عێراق تایبه‌ت به‌ ئاڤا نیوز ڕاگه‌یاند، تائێستا هیچ نوسراوێكی فه‌رمی له‌و جۆره‌ بوونی نییه‌.

 

زانیاری به‌ده‌ستهاتوو: بە گوتەی ئه‌و سەرچاوەیه‌ کە قسەی بۆ ئاڤا کردووە، عەللاق ڕووبەڕووی هەڵمەتێکی پڕوپاگه‌نده‌ و ناوزڕاندن بووه‌ته‌وه‌,  ئەمەش دوای ئەوەی چەندین بڕیاری ده‌ركرد دژی ئەو بانکانەی تۆمەتبارن بە سپیکردنەوەی پارە.

 

له‌هه‌مان كاتدا: سەرچاوەکە جه‌ختی له‌و فشارانە کردەوە کە دەخرێتە سەر سەرۆکوەزیران تاوەکو عەلی عەللاق لە پۆستەکەی دووربخاتەوە بە بیانوی ئەوەی پارێزگاری بانکی ناوەندی گەیشتووەتە بە تەمەنی خانەنشینی، بەڵام تائێستا بە پێچه‌وانه‌وه‌ی ئەو فشارانە، هەڵوێستی سەرۆکوەزیران پشتگیریه‌ له‌ عه‌للاق.

 

ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بیزانیت: بەگوێرەی یاسای خانەنشینیی عێراق، فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت له‌ تەمەنی  60 ساڵیدا خانه‌نشین ده‌كرێن جگه‌ له‌ ده‌ركراوانی سیاسیی [ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە لەکاتی ڕژێمی پێشووی بەعس بەهۆی هەڵوێستی سیاسیانەوە لە کارەکانیان دوورخرانەوە و پاش  ساڵی 2003 گەڕانەوە سەرکارەکانی پێشوویان] ئاره‌زوومه‌ندانه‌ له‌ ته‌مه‌نی 65 ساڵى خانه‌نشین ده‌كرێن .

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ