بەڕێوەبەرێکی گشتی لە ئیماراتەوە ڕادەستی عێراق دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
بەڕێوەبەرێکی گشتی لە ئیماراتەوە ڕادەستی عێراق دەکرێتەوە

تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکە. وێنە: دەستەی دەستپاکیی عێراق

ئاڤا نیوز

 

دەستەی دەستپاکیی عێراق وەرگرتنەوەی یەکێک لە تۆمەتبارەکانی لە حکومەتی ئیماراتەوە ڕاگەیاند، کە بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی وەزارەتی تەندروستی بووە.

 

وێنە گەورەکە: لە دوای ساڵی 2003ـەوە، گەندەڵی لە عێراق بووەتە دیاردە و زۆربه‌ی دامەزراوەکانی دەوڵەتی گرتووەتەوە و ڕۆژانە چەندین بەرپرس و ئەفسەری پلە باڵا و فەرمانبەری ئاسایی لەسەر دۆسییەکانی گەندەڵی دەستگیر دەکرێن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاند: عێراق لە حکومەتی ئیماراتەوە بەڕێوەبەری گشتی پێشووی وەزارەتی تەندروستی وەرگرتەوە کە تۆمەتبارە بە 12 دۆسیەی گەندەڵی.

 

زانیاریی زیاتر: کۆی گشتی ئەو سزایانەی دژی سزادراوەکە دەرچووە، دەگاتە 28 ساڵ، دۆسیەکانیشی هەر لە بەفیڕۆدانی پارەی گشتی دەستپێدەکات تاوەکو دەگاتە سەرپێچیکردنی ئەرکەکانی کار.

شەیری بکە لە: