دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هەولێر زیاد دەکرێت

شەیری بکە لە:
دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هەولێر زیاد دەکرێت

پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیێنێت، بەشێکی بۆڕیی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر دەگۆڕدێت و بەمەش دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتووانی شارەکە زیاد دەبێت.

 

وێنە گەورەکە: سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی هەولێر، لەڕێگەی بیر و سێ پڕۆژەی گەورەی ئیفرازەوە دابین دەکرێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: ماوەیەکە بەهۆی شکانی بۆڕیی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ لە جۆری 'GRP' پڕۆسەی گواستنەوەی ئاو بۆ هاونیشتمانیان 20%ـی کەمی کردبوو، بەڵام بە چاککردنەوەی لە ڕۆژێکدا (60 هەزار مەتر سێجا ئاو) زیاد دەکات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ، ئاوی پاک بۆ 40%ـی دانیشتووانی شارى هەولێر دابین دەکات، لە کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاوی ئەو پڕۆژەیە دەوەستێت بەمەبەستی بەیەکەوە بەستنەوەی بۆرییەکان.

شەیری بکە لە: