دادگەی فیدراڵی سكاڵایه‌ک لەبارەی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ڕه‌ت دەکاتەوە
- عێراق
- 5 ئاب

وێنەی باڵەخانەی دادگەی فیدراڵی. وێنە: دادگەی فیدراڵی
ئاڤا نیوز
دادگەی فیدراڵیی عێراق سكاڵایه‌كی بۆ پابه‌ندكردنی حكومه‌تی عێراق به ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له وڵات ڕه‌ت دەکاتەوە و دەڵێت، سکاڵاكه له تایبه‌تمه‌ندی ئێمه نییه.
بڕیاری فەرمی: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پێنجی ئابی 2024 دادگەی فیدراڵیی عێراق ڕایگه‌یاند كه دادگاكه‌یان سكاڵایه‌كی سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له وڵات ڕه‌تكردووه‌ته‌وه، هۆكاری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
زانیاریی زیاتر: 26ـی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ، هه‌ردوو په‌رله‌مانتار باسم خه‌شان و مسته‌فا سه‌نه‌د سكاڵایه‌كیان له دژی محه‌ممە‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیران و د. له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراق تۆمار کرد، ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره داواكاربوون دادگەی فیدراڵی، حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی پابه‌ند بكات به ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: لە سکاڵاکە داواكاربوو دادگەی باڵای فیدراڵی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق به نایاسایی بزانێت و ئه‌و هێزانه پابه‌ند بكرێن به گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه و دامه‌زراوانه‌ی له دوای كۆتاییهاتنی ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ عێراق به‌كاریان ده‌هێنێت، ئه‌و زیانانه‌ش قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، كه له‌و ماوه‌یه‌دا له 1ـی كانوونی دووه‌می 2009ـه‌وه به‌هۆی بوونی ئه‌و هێزانه‌وه به عێراق كه‌وتوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
لەهەولێر هەڵمەتی گرتنی سەگە بێلانەکان چڕتر دەکرێەوە
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
لە بەردەڕەش لە ماوەی سێ ڕۆژدا باوک و کوڕێک گیانیان لەدەست دا
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق ژمارەی توشبووان و مردن بە تای خوێنبەربوون بەرزدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
21 نیسان
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
21 نیسان
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
20 نیسان
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی پشتیوانیی لویس ساکۆ دەکات وەک شوێنگرەوەی پاپا فرانسیس
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاکان جبووری بە کەفالەت ئازاد کرا
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوتی حیکمە: ئەحمەد شەرع سەردانی عێراق ناکات
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە لیستی جیا بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن