لە باکووری کوردستان گۆڕێک دەدۆزرێتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 14 هەزار ساڵ لەمەوبەر

شەیری بکە لە:
ساتی کنە و پشکنین لە ئەشکەوتی دیلێکل

ساتی کنە و پشکنین لە ئەشکەوتی دیلێکل

ئاڤا نیوز

 

لەئەشکەوتی دیلێکلی شاری مەرەشی باکووری کوردستان گۆڕێک دەدۆزرێتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ  14 هەزار و 500 ساڵ پێش ئێستا، شێوەی گۆڕەکە چوارگۆشەییە. 

 

چیرۆکی سەرەکی: پاش کنەوپشکنین لە ساڵی 2007ـەوە تاوەکو ئێستا، توانراوە چوار گۆڕ بدۆزرێتەوە لەلایەن تیمەکانی زانکۆی 'هەجی بایرام ڤێلی' ئەنقەرە بەشی شوێنەوار، ئەوەی کە ئێستا دۆزراوەتەوە شێوەی جیاوازە لەوانەی پێشتر کە دۆزراونەتەوە،  شێوەکەی چوارگۆشەییە و  خاوەنی مێژوویەکی کۆنترە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێوەیەکی گشتی مرۆڤی سەردەمی کۆن بە شێوازی جینین نێژراون و گۆرەکانیان تەنیا چاڵێک بووە، دۆزینەوەی گۆڕێکی لەم شێوازە سەردەمییە زۆر دەگمەنە.

شەیری بکە لە: