سەرۆک بارزانی و کۆنسوڵی هۆڵەندا چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ دەکەن

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی و کۆنسوڵی هۆڵەندا چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ دەکەن

سەرۆک بارزانی و جاكۆ بریندز، کۆنسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر. وێنە؛ بارەگای بارزانی

ئاڤا نیوز

 

سەرۆک بارزانی و کۆنسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە دیدارێکدا گفتوگۆیان لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، چاکسازییەکانی نێو وەزارەتی پێشمەرگە و چەندین بابەتی دیکە کرد.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 4-8-2024، جاكۆ بریندز، کۆنسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر  بە مەبەستی ماڵئاوایی و بە بۆنەی كۆتایهاتنی ئەركەكانی، سەردانی سەرۆك بارزانی كرد، دواتریش سەرۆک بارزانی لەگەڵ کۆنسوڵی گشتیی هۆڵەندا تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد لەنێویاندا چاکسازییەکانی نێو وەزارەتی پێشمەرگە و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

 

لێدوانی فەرمی: بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، سەرۆک بارزانی سەرەڕای سوپاسگوزاری بۆ ئەرک و ماندووبونی کۆنسوڵی گشتیی هۆڵەندا، هاوکات هیوای سەرکەوتنی بۆ جاكۆ بریندز خواست لە ئەرکە نوێکەیدا.

 

زانیاریی زیاتر: پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا، بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە، هەڕەشەکانی تیرۆر، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە گفتوگۆیان لەسەر کرا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ