حیزبوڵڵای لوبنان ئیسرائیل بۆردوومان دەکات

شەیری بکە لە:
حیزبوڵڵای لوبنان ئیسرائیل بۆردوومان دەکات

ساتی هەڵدانی ژمارەیەک مووشەک لە لوبنانەوە بۆ نێو خاکی ئیسرائیل. وێنە؛ ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 


حیزبوڵڵای لوبنان دەیان مووشەک ئاراستەی باکووری ئیسرائیل دەکات. سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە بەرپەرچیان دەداتەوە و هیچ قوربانییەکیان لێناکەوێتەوە.

 


وێنە گەورەکە: دوای زیاتربوونی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی کوژرانی ئیسماعیل هەنیە لە تاران، ئێران و هاوپەیمانەکانی هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل دەکەن.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیاکانی ئیسرائیل لە زاری سوپای ئەو وڵاتەوە بڵاویان کردووەتەوە، نزیکەی 30 مووشەک سنووریان بڕیوە و زۆربەیان لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە خراونەتە خوارەوە. هاوکات یەکێکیان لە 'بەیت هیلەل' کەتووەتە خوارەوە و چەند دانەیەکیش لە دەرەوەی ئیسرائیل کەوتوونەتە خوارەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: ڕاستەوخۆ دوای هێرشەکە، ئیسرائیل ناوچەی مەحموودییەی لە باشووری لوبنان بۆردومان کرد کە شوێنی هەڵدانی مووشەکەکان بوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: