سوودانی لەگەڵ لایەنە کوردی و مەسیحییەکانی کەرکووک کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
وێنەی کۆبوونەوەکە

وێنەی کۆبوونەوەکە

ئاڤا نیوز 

 

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سوودانی بە جیا لەگەڵ پارتی و یەکێتی کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ یەکێتی کرسیتیانەکانیش ئامادەبوون، بە ئامانجی گەیشتن بەڕێککەوتنێک بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک.

 

وێنە گەورەکە: هەشت ڕۆژ پێش تەواوبوونی وادەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک، لە بەغدا سوودانی لەگەڵ هەشت ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاکە کۆبووەوە، یەکێتیی و کۆتای کرسیتیانەکان پێکەوە و فراکسیۆنی پارتیش بەجیا کۆبووەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوودانی لە کۆبووەنەوەی لەگەڵ ئەو لایەنانەدا جەختی لە کارکردن بە پێکەوەیی و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری، هەروەها بەشداریپێکردنی سەرجەم لایەنەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کردەوە.
لە ڕاگەێینراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق واهاتووە.

 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕوان دەکرێت لە سبەیەوە هەنگاو بۆ بانگەوازی دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بنێرێت، پێش کۆتایی ئەم هەفتەیە دانیشتن بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستەکان بکرێت.

شەیری بکە لە: