جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ. وێنە؛ پۆلەتیکۆ
ئاڤا نیوز
جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، پێشبینیی دەکات ئێران هێرشێکی تۆڵەسەندنەوەی "بەهێز" و "کاریگەر" بکاتە سەر ئیسرائیل و زیانی گەورە بەو وڵاتە بگەیێنێت.
لێدوانی فەرمی: بۆڵتن بە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی ڕاگەیاندووە "دوای زنجیرە ڕووداوەکانی چەند هەفتەیەکی ڕابردوو لە هێرشەکانی عێراق و بەئامانجگرتن و کوشتنی فواد شوکر، کەسی دووەمی حیزبوڵڵا و پاشان کوشتنی هەنییە، لە کاردانەوەی ئەمەدا ئێران شتێکی کاریگەر و زۆر گرنگ ئەنجام دەدات کە لەوەی مانگی نیسانی ڕابردوو جیاواز دەبێت کە 320 موشەک و درۆنی گرتنە ئیسرائیل بێ ئەوەی کاریگەرییەکی گەورەیان لێبکەوێتەوە."
زانیاریی زیاتر: بۆڵتن هۆکاری تووندیی تۆڵەی ئێرانی بۆ "شەرمەزاربوونی" خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران گەڕاندووەتەوە لەوەی نەیتوانیوە لە تاران ئاسایشی میوانێکی وەک هەنییە بپارێزێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
دەست بەسەر 400 هەزار دەنکە حەبی کەپتاگۆندا دەگیرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داوا دەکرێت دەرماڵەی مامۆستایان بۆ 300 هەزار دینار زیاد بکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر حووسییەکان
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلینسکی بۆ ڕۆژئاوا: دیکتاتۆرەکەی ڕووسیا ڕابگرن
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لاندڕۆڤەر: ئۆتۆمبێلەکانمان نانێرینە ئەمریکا
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ڕووسیا: هەفتەی داهاتوو دیدارێک لە نێوان ڕووسیا و واشنتن ئەنجام دەدرێت
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار بەریتانیا و ئەمریکا بە هاوبەشی مووشەکی هایپەرسۆنیک تاقی دەکەنەوە
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا: ڕووسیا سیخووڕی بەسەر وڵاتەکەمان دەکات