دەروازەی زێت دوو ڕۆژ دادەخرێت

شەیری بکە لە:
دەروازەی زێت دوو ڕۆژ دادەخرێت

دەروازەی زێت

ئاڤا نیوز  


کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زێت ئاگاداری هاونیشتمانیان و گەشتیاران دەکات، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، هەموو جۆرە جموجۆڵ و هاتوچۆیەکی تێدا دەوەستێت.


وێنە گەورەکە: دەروازەی نێودەوڵەتی زێت تاکە دەروازەیە سنووری پارێزگای هەولێر بە تورکیا دەبەستێتەوە، کارئاسانی زۆری بۆ هاتوچۆی هاونیشتمانیان کردووە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەشی ڕاگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت، ڕایگەیاند: بڕیارە لە ڕۆژی دووشەممە 5-8-2024 تاوەکو 6-8-2024 بۆماوەی دوو ڕۆژ دەروازەکە بەهۆی قیرتاوکردنی ڕێگا دابخرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی ئەو دوو ڕۆژە هەموو جموجۆڵێکی بازرگانی و گەشتیاری دەوەستێت، ڕۆژی 7-8-2024 ڕێگاکە دەکرێتەوە،  ئەمەش بەپێی ڕاگەیێنراوی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت. 


باکگراوند: هەرێمی کوردستان چوار مەرزی نێودەوڵەتی و حەوت دەروازەی بازرگانی هەیە، دەروازەی نێودەوڵەتی زێت دەکەوێتە ناحیەی شێروان مەزنی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە سنووری تورکیاش دەکەوێتە ناوچەی دەرەجیک لە پارێزگای هەکاری ڕۆژی 10-5-2023 بەڕووی هاونیشتمانیان کراوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان