لە بەغدا پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە هەڵبژێردران

شەیری بکە لە:
لە بەغدا پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە هەڵبژێردران

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

لە هۆتێل ڕەشیدی بەغدا، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە بەڕێوەچوو، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌ن و پارێزگاری نوێی شارەکە هەڵبژێردران.

 

وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، بەهۆی ناکۆکییە سیاسییە ئاڵۆزەکانی نێوان لایه‌نه‌كانه‌وه،‌ لە مانگی شوباتی ڕابردووەوە نەیتوانی یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی بكات، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو گرێی ئیدارەی خۆجێیی پارێزگاكه‌ كرایه‌وه‌.

 

زانیاریی به‌ده‌ستهاتوو: ئەنجوومەنی پارێزگای دیاله‌،  عومەر کەره‌وی بۆ سەرۆکی ئەنجوومەن و عەدنان تەمیمی له‌ ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ  پارێزگار هه‌ڵبژارد، مستەفا لهێبی له‌ پارته‌كه‌ی حه‌لبووسی وه‌ک جێگری یەکەمی پارێزگار و خالد جبوری له‌ هاوپه‌یمانیی عه‌زم وه‌ک جێگری دووەمی پارێزگاری دیاله‌ ده‌ستنیشان كرد.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ