داوای لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە پەرلەمانتارێک دەکرێت

شەیری بکە لە:
داوای لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە پەرلەمانتارێک دەکرێت

سەجاد سالم- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


سه‌رۆکایه‌تی داواکاری گشتی بە نووسراوێکی فەرمی داوای له‌ په‌رله‌مانی عێراق کرد ، پارێزبەندی لەسەر سەجاد سالم په‌رله‌مانتاری سەربەخۆ هه‌ڵبگرێت.


وێنه‌ گه‌وره‌که‌:  فالح فه‌یاز، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، سکاڵای یاسایی لەسەر سەجاد سالم تۆمارکرد، به‌تۆمه‌تی سوکایه‌تیکردن به‌ حه‌شدی شه‌عبی و سه‌رکرده‌کانی.


لە لایەکی دیکەوە: سه‌جاد سالم، په‌رله‌مانتاری عێراق بڵاوی کرده‌وه‌: سه‌رکرده‌کانی حه‌شدی شه‌عبی تێوه‌گلاون به‌کوشتن و تۆقاندنی هاوڵاتییانی سڤیل، کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ئه‌و هێزانه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی دیکه‌ یەکبخرێن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەجاد سالم، نوێنەری پارێزگاری واسته‌، بە ڕکابەری بەهێزی گروپه‌ چەکدارەکانی عێراق ناوبانگی دەرکردووه‌.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: