ناوچەی جورف ئەلسەخری بابل بۆردوومان کرا

شەیری بکە لە:
ناوچەی جورف ئەلسەخری بابل بۆردوومان کرا

ناوچەی بۆردوومانکردنەکە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

له‌ ناوچه‌ی جورف ئه‌لسه‌خر لە باکووری پارێزگای بابل، هێرش كرایه‌ سه‌ر باره‌گاكانی حیزبوڵڵای عێراقی، حه‌شدی شه‌عبیش پشتڕاستى هێرشه‌كه‌ی كرده‌وه‌.

 

زانیاریی به‌ده‌ستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرای کرد، بارەگاکانی كه‌تائیبی حیزبوڵڵای عێراقی سەر بە هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی لە ناوچەی سەعیداتی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی جورف ئه‌لسه‌خر لە باکووری پارێزگای بابل ڕووبه‌ڕڕوی هێرشێكی ئاسمانی بووه‌وه‌ به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان.

 

زانیاریی زیاتر: ‌ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن له‌ هێرشه‌كه‌دا حه‌وت ئه‌ندامی كه‌تائیبی حیزبوڵڵای عێراقی كوژران و  چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌ش  برینداربوون.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ